به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)-ابنا-به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی CNNturk، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌کانی 4. ئاکینچی تورکیا له ئۆپراسیۆنێک که له بینای فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا ئه‌نجامی داوه ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا که له‌لایه‌ن کووده‌تاچیان ده‌ستگیر کرابوو، له ده‌ستی کووده‌تاچیان ئازادی کردووه.
باری ته‌ندروستی سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا باش بووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆستی خۆی له سه‌رووی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کووده‌تاچیاندا بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه، ده‌وترێت هۆلۆسی ئاکار له ژێرزه‌وینی بینای ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا زیندانی کرابوو.
١٦ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٨:٠٢
News ID: 766140
به‌شی تورکیا- ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار که له‌لایه‌ن کووده‌تاچیان له ژێرزه‌وینی بینای فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا زیندانی کرابوو، ئازاد کرا.